كانونی یه‌كه‌م 03, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

كچه‌كا ئێزدی ل‌ كه‌مپا هۆلێ هاته‌ رزگاركرن  

كچه‌كا ئێزدی ل‌ كه‌مپا هۆلێ هاته‌ رزگاركرن  
K24 – شنگال:

ئافره‌تێكی دیكه‌ی رفێندراوی ئێزدی له‌ كه‌مپی هۆل دۆزرایه‌وه، كه‌ له‌ دوای هێرشی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش بۆ سه‌ر گوندی “كۆجۆ” له‌ لایه‌ن چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه‌وه‌ رفێندرابوو.

“ن. ئ. ئ.” خه‌ڵكی گوندی كۆجۆ له‌ كه‌مپی هۆلی تایبه‌ت به‌ ده‌ستگیركراوانی داعش، ناسنامه‌ی ئاشكرا بوو، كه‌ ئافره‌تێكی كوردی ئێزدییه‌ و دوای رفاندنی له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌، چاره‌نووسی كه‌وتووه‌ته‌ ده‌ست چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه‌ و سه‌ره‌نجام له‌ كه‌مپی هۆل گیرساوه‌ته‌وه‌.

باوك و دایك و برایه‌كی “ن.” له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ رفێندراوون و تا ئێستا چاره‌نووسی ئه‌وان به‌ نادیاری ماوه‌ته‌وه‌.

حه‌مدی موراد، ئامۆزای “ن” و له‌ لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 گوتی: “ن” ته‌مه‌نی 26 ساڵه‌ و ناسنامه‌ی له‌ كه‌مپی هۆل ئاشكرا بووه‌ و ئێستا له‌ “ماڵی ئێزدییان” له‌ رۆژئاوای كوردستان په‌نادراوه‌ و بڕیاره‌ بگه‌ڕێندرێته‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان.

دوای ئه‌وه‌ی له‌ گوندی “كۆجۆ” چه‌كدارانی داعش كۆمه‌ڵكوژی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ن، له‌ ماوه‌ی 12 رۆژدا زۆربه‌ی ئافره‌تانی گونده‌كه‌ له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ راپێچی مووسڵ و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی رێكخراوه‌ ده‌كرێن و به‌شێكیان به‌ره‌و سووریا ده‌گوازرێنه‌وه‌.

كۆجۆ 21 كیلۆمه‌تر له‌ سه‌نته‌ری قه‌زای شنگاله‌وه‌ دووره‌ و سه‌ر به‌ ناحیه‌ی قه‌یره‌وانه‌ و له‌ رووی ئیدارییه‌وه‌ ناحییه‌كه‌یان سه‌ر به‌ قه‌زای به‌عاجه‌.

تا ئێستا 12 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵ له‌ كۆجۆ دۆزراونه‌ته‌وه‌ و رووفاتی 517 كه‌س دۆزراوه‌ته‌وه‌ و 516 كه‌سیش بێ سه‌روشوێنن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi