كانونی یه‌كه‌م 05, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

شێخ شامۆ:ریفراندۆم كليلا دەرگه‌هێ هەموو داخوازیێن كوردێن ئێزدی بوو

شێخ شامۆ:ریفراندۆم كليلا دەرگه‌هێ هەموو داخوازیێن كوردێن ئێزدی بوو
باسنيوز:

كەسایەتییەكی ئێزدی ئاشكرای كرد، كە ئەگەر بۆ كورد بە گشتی ریفراندۆم جارێك ئازادی بێ، بۆ كوردانی ئێزدی دوو جار ئازادییە و یەكلاییكردنەوەی ئەو سنوورانە بە ریفراندۆم، خەونێكی گەورە بوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 24/9/2020، شێخ شامۆ، ڕاوێژكاری سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ كاروباری كوردانی ئێزدی، بە (باسنیوز)ـی ڕاگەیاند، ئەگەر ڕیفراندۆم‌ بۆ میلله‌تى كورد بە گشتی جارێك ئازادى بێت، بۆ كوردانی ئێزدی دوو جار ئازادى بوو، یەكیان لە رووی ئایینەوە و ئەوی دیكەیان لە رووی نەتەوەییەوە، یەكلاكردنەوەی دەڤەری كوردانی ئێزدی بە ریفراندۆم، خەونێكی گەورە بوو، خەڵكی ئێمە لە ڕێی ریفراندۆمەوە و بە شێوەیەكی دیموكراتی ئەو بەڵێنەی دا كە هیچ كاتێك كۆڵ نادا و نامرێ.

شێخ شامۆ، ئەوەشی ڕاگەیاند، پیلانی خیانەتی 16ـی ئۆكتۆبەر، كە لە كەركووكەوە دەستی پێ كرد، وای كرد جارێكی تر خاكمان بكەوێتەوە دەست داگیركەران، بە تایبەت كە دەڤەری كوردانی ئێزدی گرێدراو بە ماددەی 140ـەوە، چونكە جوگرافیای ئێزدییەكان، زۆربەی دەكەوێتە سنووری ئەو ماددە دەستوورییەوە.

ناوبراو ئەوەشی گوت، كە ریفراندۆم كردینی بە خاوەن دەروازەیەكی مێژوویی گرنگ، كلیلی ئەو دەروازەیە ئەنجامی ریفراندۆمە و بە دەست سەركردایەتیی ئێمەوەیە، هەر كاتێك بگونجێ، ئەو بەڵێنەی كە لە ریفراندۆمدا درا، جێبەجێ دەكرێ و وەلا ناخرێ.

لە بەشێكی دیكەی ئاخاوتنەكەیدا، گوتی: “ڕیفراندۆم، كلیلی دەروازەی هەموو داخوازییەكانی كوردانی ئێزدی بوو، خەڵكی ئێمە بڕیاری خۆی دا كە لەو بارە سەختەی بە درێژایی مێژوو تووشی بووە، ڕزگاری بێ و هەموو پێكەوە گوتیان بەڵێ بۆ سەربەخۆیی كوردستان.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi