ئاگر بهربوو 10خيڤهتێن ئاوارێن شنگال
وێستگەنیوز:
چالاکوانێکی ئێزدی لە کەمپی چەمشکۆ رایگەیاند، ئەمشەو بەھۆی شۆرتی کارەباوە ئاگر لە خێمەی ئاوارەکانی شنگال لە کەمپی چەمشکۆ لە قەزای زاخۆ کەوتەوە و بەھۆیەوە 10 خێمە سوتان.
فەیسەڵ عەلی، چالاکوانی ئێزدی لە کەمپی چەمشکۆ بە وێستگەنیوزی راگەیاند، ئەمشەو ئاگر لە کەمپی چەمشکۆی ئاوارەکانی شنگال لە قەزا زاخۆ کەوتەوە، ھۆکاری رووداوەکەش شۆرتی کارەبا بووە و بەو ھۆیەوە 10 خێمە سوتان، بەڵام روداوەکە زیانێکی گیانی نەبووە.
لەلایەکی دیکەشەوە مقەدم بیوار عەبدولعەزیز، بەرپرسی راگەیاندنی بەرگری شارستانی لە پارێزگای دھۆک راگەیاند، ئەمشەو ئاگادارکران لەسەر رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە کەمپی چەمشکۆ، تیمەکانی بەرگری شارستانی لە بنکەی رکاڤا گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و توانیان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی