نێچیرڤان بارزانی: چه‌كدارێن نه‌ياسايى ل شنگال ئەجندهيێن سیاسی جێبەجێ دكن
K24 – ھەولێر
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بەبۆنەی یادی شەش ساڵەی جينۆسايدى ئێزدييان لەلایەن داعش، پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایدەگەیەنێت “شنگال كراوه‌ته مۆڵگه‌ى چه‌كدارانى ناياسايى كه بێباكانه له‌سه‌ر برين و خه‌مى ئێزدييان خه‌ريكى به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌جێندا و به‌رنامه‌ى سياسيانن”.
لە پەیامی نێچیرڤان بارزانی ھاتووە: “ئه‌مڕۆ به ئازارێكى قووڵه‌وه يادى شه‌ش ساڵه‌ى جينۆسايدى ئێزدييان و كاره‌ساتى شه‌نگال دهكهينهوه. به ڕێز و شكۆوه هه‌موو ئه‌و خوشك و برا ئێزدييانهمان به‌بير ده‌هێنينه‌وه كه بوونه قوربانيى تاوانكارييه‌كى بێهاوتاى تيرۆرستانى داعش. هيچ كه‌سێك بڕواى نه‌ده‌كرد له سه‌ده‌ى بيست و يه‌كدا مرۆڤايه‌تى جارێكى دى مه‌رگه‌ساتێكى وا ده‌بينێته‌وه كه هه‌موو جيهان شۆك ده‌كات. سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكى قوربانيى كاره‌ساتى شه‌نگال و ته‌واوى خوشك برايانى ئێزدى”.
لە بەشێكی دیكەی پەیامی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان ئاماژە بەوەكراوە: “له‌م ياده‌دا دووپاتى دهكهينهوه كه هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانى بۆ دابينكردنى سه‌قامگيرى و گێڕانه‌وه‌ى ئارامى و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شه‌نگال و كردنى به پارێزگا به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق و ئيداره‌ى پارێزگاى مووسڵ هه‌موو هاوكارى و هه‌ماهه‌نگييه‌ك ده‌كات، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تيش كار ده‌كات تا به هاوكاريى يووئێن و يوونيتاد ئه‌و تاوانه به جينۆسايد ده‌ناسرێت و تاوانكاران ده‌درێنه دادگا و قوربانييان قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه”.
دەقی پەیامی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ يادى كاره‌ساتى شنگال:…
ئه‌مڕۆ به ئازارێكى قووڵه‌وه يادى شه‌ش ساڵه‌ى جينۆسايدى ئێزدييان و كاره‌ساتى شنگال دهكهينهوه. به ڕێز و شكۆوه هه‌موو ئه‌و خوشك و برا ئێزدييانهمان به‌بير ده‌هێنينه‌وه كه بوونه قوربانيى تاوانكارييه‌كى بێهاوتاى تيرۆرستانى داعش. هيچ كه‌سێك بڕواى نه‌ده‌كرد له سه‌ده‌ى بيست و يه‌كدا مرۆڤايه‌تى جارێكى دى مه‌رگه‌ساتێكى وا ده‌بينێته‌وه كه هه‌موو جيهان شۆك ده‌كات. سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكى قوربانيانى كاره‌ساتى شنگال و ته‌واوى خوشك برايانى ئێزدى.
له كاتێكدا ئه‌م ياده به‌ئازاره دهكهينهوه، به‌داخه‌وه هێشتا برينى خوشك و برايانى ئێزديمان خوێنى لێ دهچۆڕيت و به ههزارانيان له كه‌مپه‌كانى ئاوارهييدا ده‌گوزه‌رێنن. شه‌نگال و ناوچه‌كانى ديكه‌ى ئێزدييان هێشتا ئاوه‌دان نه‌كراونه‌ته‌وه و زه‌مينه‌يه‌كى له‌بارى گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌قامگيرى و گێڕانه‌وه‌ى ژيانيان تێدا نييه. شنگال كراوه‌ته مۆڵگه‌ى چه‌كدارانى ناياسايى كه بێباكانه له‌سه‌ر برين و خه‌مى ئێزدييان خه‌ريكى به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌جێندا و به‌رنامه‌ى سياسيانن.
له‌م ياده‌دا دووپاتى دهكهينهوه كه هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانى بۆ دابينكردنى سه‌قامگيرى و گێڕانه‌وه‌ى ئارامى و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شنگال و كردنى به پارێزگا به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق و ئيداره‌ى پارێزگاى مووسڵ هه‌موو هاوكارى و هه‌ماهه‌نگييه‌ك ده‌كات، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تيش كار ده‌كات تا به هاوكاريى يووئێن و يوونيتاد ئه‌و تاوانه به جينۆسايد ده‌ناسرێت و تاوانكاران ده‌درێنه دادگا و قوربانييان قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه.
خوشك و برايانى ئێزدى به هه‌زاران ساڵ له‌سه‌ر زێدى خۆيان بڕوا و ئايينى خۆيان پاراستووه و هه‌ميشه هۆكارێكى گرنگ و كاراى كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى بوون و بۆ هه‌ميشه هه‌روا ده‌مێننه‌وه. له‌م ياده‌دا جه‌خت له قووڵكردنه‌وه‌ى ئه‌و كولتووره دهكهينهوه و هه‌موو پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كان دڵنيا دهكهينهوه كه كوردستان به لانكه‌ى ئارام و پارێزراوى هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه، هه‌روه‌ها بهڵێنيش بۆ كه‌سوكارى ڕفێنراوان دووپات دهكهينهوه له گه‌ڕان و ڕزگاركردنيان و هه‌وڵدان بۆ زانينى چاره‌نووسيان به‌رده‌وام ده‌بين.
سڵاو له گيانى پاكى ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه‌ى به سه‌رپه‌رشتيى ڕاسته‌وخۆى جه‌نابى سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى، شنگاليان ڕزگار كرد و له‌وپێناوه‌دا گيانيان به‌خشى. سوپاس و پێزانين بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى له ناوخۆ و ده‌ره‌وه هاوكارييان پێشكه‌ش به ئێزدييان كرد. خوشك و برايانى ئێزدى دڵنيا دهكهينهوه بۆ دابينكردنى دادپه‌روه‌رى و داهاتوويهكى باشتر هه‌ميشه له‌گه‌ڵياندا ده‌بين.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی