دوو کچێن كوردێن ئێزدی هاتنه رزگاركرن
دهۆك-KDP.info-
به‌رپرسی نووسینگه‌ی ڕفێنراوانی ده‌ستی تیرۆریستانی داعش دەڵێ، دوو کچی دیکەی كوردانی ئێزدییان لە چنگ تیرۆریستانی داعش ڕزگار کردوون.
(حوسێن قایدی) به ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانـی راگەیاند،” به‌رده‌وامین له ئامانجه‌كه‌مان كه ڕزگاركردنی كه‌سوكاری ئێمه‌یه، وه‌كو نووسینگه‌ی ڕفێنراوانیش به چاودێری و پشتیوانیی به‌رده‌وامی رێزدار (نێچیرڤان بارزانی)، پاش هه‌وڵ و بزاڤێكی زۆر به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ داموده‌زگا ئه‌منییه‌كانی پارێزگای دهۆك، لە شەوی رابردووەوە تا ئەم بەیانیی چوارشه‌ممه‌یە توانیمان دوو منداڵی تر كه كچن له كوردانی ئێزدی، ئه‌وانه‌ی له ده‌ستی تیرۆریستانی داعشن رزگار بكه‌ین، ته‌مه‌نی ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ ٦ ساڵانه و ئه‌وه‌ی تریش كه دوێنێ شه‌و رزگار كرا ١٢ ساڵانە.”
ئه‌و منداڵه‌ی ئه‌مڕۆ ئازاد كراوە خه‌لكی گوندی حه‌ردانه و وەک (قایدی) دەڵێ، له نزیكترین كاتدا به كه‌سوكاریان شاد ده‌بنەوە.
به‌رپرسی نووسینگه‌ی ڕفێنراوانی ده‌ستی تیرۆرستانی داعش له شاری دهۆك زیاتر گوتیشی، به ئازادكردنی ئه‌م دوو كچه، ژماره‌ی رزگاربووان گه‌یشته 3 هه‌زار و سێ كه‌س.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی