دوو كچێن ديێن كوردێن ئێزدی هاتنه رزگاركرن
دهۆك-KDP.info-
به‌رپرسی نووسینگه‌ی ڕفێنراوانی ده‌ستی تیرۆریستانی داعش رزگاركردنی دوو کچەرفێندراوی دیکەی لە چنگی تیرۆریستانی داعش ڕایگەیاند.
(حوسێن قایدی) به ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانـی راگەیاند،” به‌رده‌وامین له ئارمانجه‌كه‌مان كه ڕزگاركردنی كه‌سوكارمانە.. نووسینگه‌ی ڕفێنراوان به چاودێری و پشتیوانیی به‌رده‌وامی رێزدار (نێچیرڤان بارزانی)، ئەم به‌یانیی سیشەممەیە، پاش هه‌وڵ و ماندووبوونێکی زۆر و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ داموده‌زگا ئه‌منییه‌كانی پارێزگای دهۆك و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و، ژماره‌یه‌ك خێرخوازان، توانیمان دوو كچی تر له كوردانی ئێزدی له چنگی تیرۆریستانی داعش رزگار بكه‌ین.
ئه‌و دوو كچه کە ته‌مه‌نی یه‌كێكیان 18 ساڵانه و ئه‌وه‌ی تریش 22 ساڵه، خه‌ڵكی گوندی كۆچۆنه و وەک (قایدی) گوتی له نزیكترین كاتدا به كه‌سوكاریان شاد ده‌بنەوە.
به‌رپرسی نووسینگه‌ی ڕفێنراوانی ده‌ستی تیرۆریستانی داعش له شاری دهۆك جەخت دەکاتەوە، رزگاركردنی ئه‌و دوو كچه به‌جێگه‌یاندنی به‌ڵێنه‌كەیانە كه له چه‌ژنی سه‌ری ساڵدا (چارشه‌مبا سۆر) وەک مزگێنی دابوویان بە کوردانی ئێزدی.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی