ئازار 29, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

بەغدا ناڤه‌رۆكا سەره‌دانا شاندێ ھەرێمێ ئاشکه‌را دکت

بەغدا ناڤه‌رۆكا سەره‌دانا شاندێ ھەرێمێ ئاشکه‌را دکت

snn:
حەیدەر عەبادی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی لەگەڵ وەفدی باڵای هەرێمی كوردستان ئاشكرادەكات و داواش دەكات سنوورەكانی هەرێم و داهاتی نەوت رادەستكردنی حكومەتی فیدراڵی بكرێت، جەختیشدەكاتەوە لەسەر تەواوكردنی وردبینی لیستی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و خەرجكردنی موچەكانیان بەزووترین كات.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق، ئەمڕۆ 20ی 1ی 2018، حەیدەر عەبادی پێشوازییكرد لەوەفدێكی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی و ئەندامێتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت و د.فوئاد حسێن.

لەدیدرێكدا پێشهاتەكانی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و چارەسەری كێشەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵ و هەرێم بەپێی دەستوور تاوتوێكران.

سەرۆك وەزیرانی عیراق تەئكیدی لەسەر یەكپارچەیی و سەروەری خاكی عیراق و گرنگی گەڕانەوەو كاراكردنەوەی سەرجەم دەسەڵاتەكانی حكومەتی فیدڕاڵی لەهەرێمی كوردستان، لەنێویشیاندا دەروازە سنوورییەكان و فڕۆكەخانەكان كردەوەو رایگەیاند: هاووڵاتیانی هەرێم بەشێكن لەگەلی عیراق.

عەبادی ئاماژەیدا بەبەردەوامی كاری لیژنەكانی تایبەت بەكردنەوەی فڕۆكەخانەكانی هەرێم، دوای تەواوكردنی سەرجەم رێوشوێنەكانی گەڕانەوەی تەواوی دەسەڵاتە فیدراڵییەكان تێیاندا، راشیگەیاند: سنووری نێودەڵەتی پێویستە لەژێر كۆنتڕۆڵی دەوڵەتی فیدراڵیدا بێت، بەوپێیەی لەدەسەڵاتی حكومەتی عیراقە.

سەرۆك وەزیرانی عیراق جەختیشیكردەوە لەسەر هەڵوێستی حكومەتی بەغدا كە پابەند دەبێت بەسنووری هەرێم بەوشێوەیەی كە لەدەستووردا هاتووە، ئاماژەی كرد بەگرنگی رادەستكردنی نەوتی دەرهێنراو بەدەسەڵاتی فیدراڵی و رایگەیاند: پێویستە هەناردەكردنی نەوت لەلایەن حكومەتی فیدراڵی و لەڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە بێت.

جەختیشیكردەوە لەسەر گرنگی تەواوكردنی كاری ئەو لیژنانەی بۆ پێداچوونەوە بەموچەی فەرمانبەرانی هەرێم پێكهێنراوەو خەجكردنی بەزووترین كات و گرەنتی گەیشتنی بەدەستی فەرمانبەرانی شایستە، كە لەژێر چاودێری دیوانی چاودێری دارایی فیداڵیدا بێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi