ئەنجوومەنێ قەزا موسل خێزانێن داعشێ دهردئێخت
رووداو- هەولێر
ئەنجوومەنی قەزای موسڵ، بڕیاریدا خێزانە داعشەکان لە موسڵ دەربکات و لە کەمپێکی تایبەت نیشتەجێیان بکات.
ئەنجوومەنی قەزای موسڵ راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، خێزانی داعشەکانی شاری موسڵ لە شارەکە دەردەکەن و نابێت لە قەزا و ناحیەکانیش پێشوازی لە خێزانە ئاوارە و هەڵاتووەکانی داعش بکرێت، بەڵکو دەبێ کەمپێکی تایبەتیان بۆ دروستبکرێت، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە لە رووی دەروونی و هزرییەوە ئامادەبکرێنەوە، دوای ئەوەی بە تەواوی لێیان دڵنیا دەبنەوە، ئەوسا تێکەڵی نێو کۆمەڵگا بکرێنەوە.
ئەنجوومەنی قەزای موسڵ بڕیاریدا، کارتی نیشتەجێبوون وەک بەڵگەنامەیەکی فەرمی کاری پێبکرێت بۆ دانیشتووانی موسڵ، هەروەها جموجۆڵی ئاوارەبوونی نێوخۆیی رابگیرێت و سەرجەم خێزانەکانیش لە شوێنی رەسەنی خۆیان نیشتەجێ بکرێنەوە، کە لە رێککەوتی پێش 10-6-2014 نیشتەجێ بوونە، تەنیا ئەوانە نەبێت، کە خانووەکانیان لەدەستداوە.
لە ناوچەکانی حەمام عەلیل، گەیارە و گوندەکانی باشووری موسڵ، کاری تۆڵەکردنەوە هەبووە، ئەو کەسانەی کە کەسوکارەکانیان لەلایەن داعشەوە کوژراون، هێرشیان کردووەتەسەر خانووی خێزانی داعشەکان و ئاگریان لە هەندێکیان بەرداوە و ماوەی 72 کاژێریان بۆ داناون، تاوەکو خانووەکانیان بەجێبهڵن و بچێنە نێو کەمپەکانەوە، ئەگەرنا چارەنووسیان نادیار دەبێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی