ره‌ڤده‌كا به‌رازان سێ چه‌كدارێن داعشێ كوشتن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارێزگای كه‌ركووك رایگه‌یاند، ره‌وه به‌رازێكی كێوی هێرشییان كردووه‌ته سه‌ر چه‌ند چه‌كدارێكی داعش و سێ چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه‌كانی كوشتووه.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی وێبسایتی سۆمه‌ر نیوزی عێراقی، ره‌وه به‌رازه‌كه، له یه‌كێك له كێڵگه‌كانی ناحیه‌ی ره‌شادی خوارووی كه‌ركووك، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ئه‌و چه‌كدارانه و سێ چه‌كدارییان كوشتووه.
به گوێره‌ی وێباستی عێراق نیوز، چه‌كدارانی داعش پێشتر هێرشییان كردووه‌ته سه‌ر كێڵگه‌یه‌كی ناحییه‌كه و كه شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی ئه‌و ئاژه‌ڵه كێوییانه بووه.
ناحیه‌ی ره‌شاد، زاب، ریاز و عه‌باسی ده‌كه‌ونه باشووری كه‌ركووك و له 10ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2014ه‌وه له ژێر كۆنتڕۆڵی چه‌كدارانی داعشدان.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی