نیسان 19, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

فراکسیۆنا پارتی؛ هۆکارێ ناسەقامگیریا ده‌ڤه‌رێ پەکەکەیە

فراکسیۆنا پارتی؛ هۆکارێ ناسەقامگیریا ده‌ڤه‌رێ پەکەکەیە

هەولێر-KDP.info-

گوتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە هێرشی شەوی ڕابردووی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆسەر چیای شنگال ڕایگەیاند، هەرجۆرە هەڕەشەیەک بۆ سەر خاکی کوردستان و ژیانی پێشمەرگە و هاونیشتیمانیانی کوردستان ڕەت دەکەینەوە و ئیدانەی دەکەین.

دەقی ڕاگەیاندراوی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان:

شەوی ڕابردوو، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، هێرشیان کردە سەر چیای شنگال و بەو هۆیەوە، پێنج پێشمەرگە شەهید بوون و نۆی تریش بریندار بوون، ئەمە جگە لەوەی کە زیانی ماددی و وێرانکاریشی بەدواوە بوو.

‎ئێمە لە کاتێکدا نیگەرانیی خۆمان لە بەرانبەر ئەو هێرشەدا ڕادەگەیەنین، هەرجۆرە هەڕەشەیەکیش بۆ سەر خاکی کوردستان و ژیانی پێشمەرگە و هاونیشتمانیانی کوردستان ڕەت دەکەینەوە و ئیدانەی دەکەین.

‎بەڵام نابێت ئەو ڕاستیەش نادیدە بگرین، کە هۆکاری سەرەکیی ئەو هەڕەشە و ناسەقامگیریانە، بۆ بوونی هێزەکانی پەکەکە دەگەڕێتەوە لە ناوچەکەدا، بەردەوامیی مانەوەی ئەو هێزانەش دەبێتە هۆی بەردەوامیی ئەو هەڕەشە و ناسەقامگیریانە، بۆیە پێویستە هەرچی زووە، هێزەکانی پەکەکە ئەو ناوچەیە چۆڵ بکەن، تا لە دوای کارەساتی شنگال، خەڵکەکەی بەبێ ترس و دڵەڕاوکێ، جارێکی تر دەست بە ژیانێکی نوێ بکەنەوە.

‎د. محەمەد عەلی یاسین
‎گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi