دوورپێچكريه..چه‌ند رۆژێن داهاتى شه‌رێ ره‌قه دێ ده‌ست پێكت
وشه
وه‌زیری به‌رگرییی فه‌ڕه‌نسا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوو، شه‌ڕی ئازادكردنه‌وه‌ی شاری ڕه‌قه‌ی سووریا ده‌ست پێ ده‌كات و به ته‌واوی شاره‌كه له‌ده‌ست تیرۆریستانی داعش پاك ده‌كرێته‌وه.
“جان ئیڤ لۆدریان” وه‌زیری به‌رگریی فه‌ڕه‌نسا گوتی، ئێسته ده‌توانین بڵێی به ته‌واوی ڕه‌قه له‌ژێر گه‌مارۆدایه و جه‌نگی ئازادكردنه‌وه‌ی ده‌ست پێ ده‌كات.
لای خۆشییه‌وه، سه‌ركرده‌یه‌ك به‌ناوی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) گوتی، له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو شه‌ڕه‌كه ده‌ست پێ ده‌كات و له هه‌موو لایه‌كه‌وه ئاماده‌كارییه‌كان كراوه.
هه‌فته‌ی پێشوو، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) ڕای گه‌یاند كه هێشتا بڕیار له‌سه‌ر واده‌ی ده‌ستپێكی جه‌نگی ئازادكردنه‌وه‌ی ڕه‌قه نه‌دراوه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی