نیسان 16, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

پنتاگۆن ژماره‌يا سه‌ربازێن ئه‌مریكا ل عێراقێ ئاشكه‌را دكت

پنتاگۆن ژماره‌يا سه‌ربازێن ئه‌مریكا ل عێراقێ ئاشكه‌را دكت

K24 – هه‌ولێر:us-soldiers-in-iraq

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پنتاگۆن) ژماره‌ی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی له‌ عێراق ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، پێنج هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا، بۆ به‌شداریكردن له‌ پرۆسه‌ی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ به‌شداری ده‌كه‌ن.

پیته‌ر كۆك، گوته‌بێژ به‌ناوی پنتاگۆن، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هێزه‌ عێراقییه‌كان توانییان ئامانجه‌كان به‌ده‌ستبهێنن و به‌ جۆرێك كه‌ پێشبنیان نه‌ده‌كرد له‌ یه‌كه‌م رۆژدا ئه‌و “سه‌ركه‌وتنه‌” به‌ده‌ستبهێنن.

پیته‌ر كۆك شه‌وی رابردوو رایگه‌یاند، گوتی: “هێشتا ئێمه‌ له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ین و دیاریكردنی ماوه‌ی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ كاتی زۆری پێویسته‌”.

هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، مه‌شق و راهێنانی به‌ زیاتر له‌ 54 هه‌زار سه‌رباز و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق كردووه‌ و نزیكه‌ی 10 هه‌زار گورزی ئاسمانیشی له‌ مۆڵگه‌كانی داعش وه‌شاندووه‌.

گوته‌بێژی پنتاگۆن، له‌ باره‌ی ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له‌ناو خاكی عێراق، روونیكرده‌وه‌، نزیكه‌ی 5 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له‌ چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، له‌ عێراقن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi