ئازار 29, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ژ لەندەن بۆ نیویۆرک له‌زترين دمێژوويێ دا تۆمارکر

ژ لەندەن بۆ نیویۆرک له‌زترين دمێژوويێ دا تۆمارکر
خەندان- 

فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی نەرویجی خێراترین گەشتی لە مێژوودا تۆمارکرد و ژمارەیەکی پێوانەیی کرد بەناوی خۆیەوە، لە نیویۆرکەوە بۆ لەندەن بە کەمترین ماوە گەشتەکەی کۆتایی پێدەهێنێت.

ئەو فڕۆکەیە بە ماوەی پێنج کاتژمێر و 13 خولەک گەشتەکەی لە نیویۆرکەوە بۆ لەندەنی پایتەختی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا کۆتایی پێدەهێنێت و بەوەش خێراترین گەشتی لەمێژووی نێوان ئەو دوو وڵاتەدا ئەنجامداوە، فڕۆکەکە لە جۆری بۆینگ 787 بووەو یەکێکە لە خێراترین فڕۆکەکانی جیهان و یەکەمجارە فڕۆکەیەک زەریای ئەتڵەسی بەو خێراییە بڕیبێت.

ئەو فڕۆکەیە سوودی لە ئاڕاستەی خێرایی با وەرگرتووە کە 320 کیلۆمەتر بووە لە کاتژمێرێکدا، هەربۆیە فڕۆکەکە بەخێرایی 1241 کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا فڕیوە.

ئەو فڕۆکەیە 284 سەرنشینی هەڵگرتووەو بە کەمتر لە 53 خولەک لەکاتی خۆیدا کە بڕیار بووە بگات گەشتەکەی کۆتایی پێهێناوە، پێشتر ئەم ژمارەیە لە ساڵی 2015دا تۆمارکرابوو کە بەماوەی پێنج کاتژمێر و 16 خولەک گەشتەکەی بڕیبوو.

لە وەرزی زستاندا خێرایی با لە چینەکانی سەرەوەی گۆی زەوی دەگاتە سەروو لوتکەو ئەوەش وایکردووە رۆڵی هەبووبێت لە خێراتربوونی فڕۆکەکەدا.

فڕۆکەی کۆنکۆرد-یش لە ساڵی 2003ەوە گەشتەکانی راگیراوە بەهۆی گومان لە مەرجەکانی سەلامەتی تێیدا، دەیتوانی بەربەستە دەنگییەکانیش بشکێنێت ماوەی نێوان نیویۆرک بۆ لەندەنی بە دوو کاتژمێر و 53 خولەک بڕیبوو.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi