نیسان 19, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

وەزارەتا تەندروستيا عێراقێ ژمارا حاله‌تێن ئایدزێ ئاشکه‌را دکت

وەزارەتا تەندروستيا عێراقێ ژمارا حاله‌تێن ئایدزێ ئاشکه‌را دکت

رووداو-سلێمانی

وەزارەتی تەندروستی عێراق دوا ئاماری ئایدز ئاشکرا دەکات و دەڵێ هۆکاری زیادبوونی حاڵەتەکان ئەوەیە ئێستا ئامێر و رێوشوێنی پێشکەوتووی دەستنیشانکردن هەن و کەمتر حاڵەتەکان وندەبن.

راگەیێندراوێکی وەزارەتەکە، کە واژووی سەف بەدری گوتەبێژی لەسەرە، دەڵێ “ئێستا لە سەرتاسەری عێراق 185 حاڵەتی ئایدز هەن، کە 31 دانەیان لە ساڵی 2017 دا تۆمارکراون”.

وەزارەتی تەندروستی عێراق دەڵێ هۆکاری زیاتر تۆمارکرانی حالەتەکانی ئایدز لەو ساڵانەی دوایی بەراورد بە ساڵانی پێشوو، ئەوەیە “ئێستا پشکنینی ئایدز بەشێوەیەکی بەرفراوان لە چەندین مامەڵەی فەرمیدا بەشێوەی رۆتینی و بەزۆر ئەنجامدەدرێ، وەکوو؛ کاتی هاوسەرگیری، کاتی خوێنبەخشین، کاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەری و کاتی گەڕانەوەی گەشتیاران لەو ناوچانەی جیهان کە ئایدز تێیاندا بڵاوە”.

ئەم راگەیێندراوە دوای ئەوە هات هەفتەی رابردوو بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی بەری کەرخی بەغدا بڵاویکردەوە بەو دواییانە تەنیا لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەی ئەوان 15 حالەتی ئەیدز تۆمارکراون و هۆشداری دابوو کە ئەیدز بە خێرایی لە عێراقدا بڵاودەبێتەوە.

ساڵی 1986 بۆ یەكەمجار ئەیدز لەنێو عێراق دەستنیشانكرا. لەو ساڵەدا عێراق خوێنی لە كۆمپانیای ماریۆی فەرەنسییەوە هاوردە كرد، دواتر گوترا كە ئەو خوێنە هەڵگری ڤایرۆسی تووشكەری ئەیدز بووە و بووەتەهۆی تووشكردنی 273 نەخۆشی عێرقی هەر لەو ساڵەدا، تاکو ئێستا لەو ژمارەیە تەنیا 15 کەس لە ژیاندا ماون و ئەوانی دیکە مردوون.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi