خۆشگوزه‌رانيێ ته‌مه‌نێ دانيماركيان بۆ سه‌ر سه‌د سالان درێژكريه
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌ى ئه‌و هاووڵاتييه دانيماركييانه‌ى ته‌مه‌نيان له 100 ساڵى تێپه‌ڕيوه به به‌راورد له‌گه‌ڵ 25 ساڵ به‌ر له ئێستا سێ هێنده زياديكردووه.
ده‌سته‌ى ئێزگه‌كانى دانيمارك بڵاويكرده‌وه، له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا 1143 هاووڵاتى دانيماركى ته‌مه‌نيان گه‌يشتووه‌ته سه‌رووى سه‌د ساڵ.
به گوێره‌ى زانيارى ئه‌و سه‌رچاوه‌يه، له ساڵى 1992دا ژماره‌ى ئه‌و هاووڵاتيانه‌ى سه‌د ساڵيان تێپه‌ڕاندبوو، ته‌نيا 367 كه‌س بوون.
ئێزگه‌ى دانيمارك ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، به راى شاره‌زايان، هۆكارى ته‌مه‌ندرێژى دانيماركييه‌كان بۆ باشتربوونى ره‌وشى نيشته‌جێبوون و گونجاوى چاودێرى ته‌ندرووستى و به‌ساڵاچووان ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
به گوێره‌ى زانيارى سايتى زه لوكاڵى هه‌واڵى كپه‌يمانگه‌ى نيشتمانى ئامارى دانيمارك رايگه‌ياندووه، له ئێستادا ناوه‌ندى ته‌مه‌ن بۆ ژنان 82 ساڵ و 2 مانگه و بۆ پياوانيش 78 ساڵ و 8 مانگه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی