زانا سه‌رقالێ درووستكرنا “رۆژا” ده‌ستكردن
K24 – هه‌ولێر:
زانایانی ئه‌ڵمانیا، سه‌رقاڵی درووستكردنی گه‌وره‌ترین “رۆژی ده‌ستكردن” له جیهان و بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه له رێگه‌ی ئه‌و رۆژه ده‌ستكرده، وزه‌ی پاك و دۆستی ژینگه به‌رهه‌م بهێنن.
له ئێستادا پرۆژه‌كه، له شاری یولیشی ئه‌ڵمانیا، كه 30 كیلۆمه‌تر له كۆلۆنیا دووره، له ژێر تاقیكردنه‌وه‌دایه، پرۆژه‌كه‌ی خۆی له به‌ستنی 149 لایتی به‌هێز ده‌بینێته‌وه و به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ڵواسراون، تیشكه‌كانی 10 هه‌زار جار هێنده‌ی رۆژی سرووشتی به‌هێزتر ده‌بێت له‌سه‌ر زه‌وی.
له‌كاتی كاركردن و خوولانه‌وه‌ی ئه‌و رۆژه، له‌سه‌ر خولگه‌ی چه‌سپاوی خۆی، پله‌یه‌كی گه‌رمی زۆر به‌رهه‌مده‌هێنێت، كه نزیكه‌ی 3500 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت، واتا نزیكه‌ی 2-3 هێنده‌ی كووره‌ی تواندنه‌وه‌ی كانزا گه‌رمتره.
پرۆفیسۆر بێرنارد شمیدت، به‌ڕێوه‌به‌ری توێژینه‌وه له ناوه‌ندی بۆشاییه‌گه‌ری ئه‌ڵمانیا، كه سه‌رپه‌رشتی توێژینه‌وه‌كه ده‌كات، ده‌ڵێت: “ئه‌گه‌ر له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌دا، له‌و ژووری تاقیكردنه‌وه‌دا بمێنییه‌وه، راسته‌وخۆ ده‌سووتێی”.
تاقیكردنه‌وه‌كان له‌سه‌ر پرۆژه‌كه بۆ ئه‌وه‌یه، تیشكی ده‌رچوو له‌و رۆژه ده‌ستكرده به شێوه‌یه‌ك بێت، هاوشێوه‌ی رۆژی سرووشتی بێت، بۆ ئه‌وه‌ی كارلێكه‌كه‌ی ببێته هۆی به‌رهه‌مهێنانی سووته‌مه‌نی هایدرۆجین.
كاركردنی ئه‌و رۆژه ده‌ستكرده پێویستی به وزه‌یه‌كی زۆری كاره‌بایه، به جۆرێك كه ته‌نها بۆ چوار كاتژمێر، پێویستی به هه‌مان ئه‌و بڕه‌یه، كه خێزانێكی 4 كه‌سی بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ به‌كاریده‌هێنن.
مه‌به‌ستیش له داهێنانی ئه‌و رۆژه، بۆ ئه‌وه‌یه سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی وزه، كه هایدرۆجینه بدۆزنه‌وه، كه به سووتانی هیچ گازێكی دیكه‌ی وه‌ك دوانۆكسیدی كاربۆن ده‌رنادات و زانایان چاوییان له‌وه‌یه له داهاتوو ئه‌و بۆ ده‌ستكه‌وتنی ئه‌و وزه‌یه، پشت به تیشكی رۆژی سرووشتی ببه‌ستن.
شمیدت ده‌ڵێت: “ئه‌گه‌ر فڕۆكه و ئۆتۆمبێله‌كان پشت به‌و وزه‌یه ببه‌ستن، ئه‌وا پێویستمان به ملیاران تۆن هایدرۆجین ده‌بێت، گۆڕانكاری له ژینگه و به‌رگه زه‌ویدا به‌رده‌وامه، بۆیه پێویسته په‌له‌بكه‌ین له داهێنان و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه”.
سه‌رچاوه: گاردیان
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی