نیسان 18, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

چۆپی فەتاح بنار به‌لاڤكر

چۆپی فەتاح بنار به‌لاڤكر  
رووداو – هەولێر

هونەرمەندی نێوداری کورد، چۆپی فەتاح بە بڵاوکردنەوەی ئەلبوومێکی نوێ بە ناونیشانی بنار، هەوادارانی دڵخۆش دەکات.

رۆژی چوارشەممە 12-4-2017 ئەلبوومی بنار-ی هونەرمەند چۆپی فەتاح، کە لە 13 تراکی گۆرانی پێکهاتووە، بڵاودەبێتەوە.

گوێگرانی چۆپی دەتوانن لەئێستاوە گۆرانییەکانی ئەلبوومە نوێکەی لە بەرنامەی iTunes (https://itunes.apple.com/album/id1220739273?ls=1&app=itunes)بەدەستیبهێنن و، داونلۆدیان بکەن.

بڕیارە رۆژی 19-4-2017 ئەلبوومەکە لەهەموو پێگە ئۆنلاینەکانی وەکو: Spotify و Google Play بەردەست بێت. هەروەها بە شێوەی CD لەهەموو بازاڕەکانی کوردستان بڵاودەبێتەوە.

لە ئەلبوومەکەی ئەمجارەیدا میوزیك و گۆرانییەکانی چۆپی فەتاح جیاوازن و، ریکۆردێکی تەواو مۆدێرنیان بۆ کراوە.

چۆپی فەتاح لە ساڵی 1983 لە کەرکووک لەدایکبووە، لە تەمەنی سێ ساڵیدا لەگەڵ بنەماڵەکەی کوردستانی بەرەو هۆڵەندا جێهێشتووە.هەر لە منداڵییەوە بە میوزیک و گۆرانی ئاشنا بووە و، لە تەمەنی 13 ساڵیدا چووەتە قوتابخانەی دەنگ لە هۆڵەندا و، بۆ ماوەی دوو ساڵ لەوێ خوێندوویەتی.

سەرەتای گۆرانیگوتنی بە گوتنەوەی گۆرانیی گۆرانیبێژە بەنێوبانگەکانی کورد دەستپێکردووە. ئێستا خاوەنی چەند ئەلبوومێکی گۆرانییە و یەکێکە لە گۆرانیبێژە هەرە ناودارەکانی کوردستان. چۆپی فەتاح جگە لە گۆرانیگوتن لە تۆڕی میدیایی رووداو بەرنامەی چۆپی و چارە پێشکەش دەکات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi