كچه‌كا ئێزدی ل مووسلێ هاته رزگاركرن
باسنيوز:
هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق له سنوورى پارێزگاى نه‌ینه‌وا، كچه ئێزدییه‌كیان ڕزگاركرد و چاوه‌ڕێن كه‌سوكاره‌كه‌ى بیناسنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ڕاده‌ستیان بكرێته‌وه.
هاشم هیشامى، شاره‌زاى ئه‌منى عێراقی، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له (توویته‌ر) وێنه‌ى كچه ئێزدییه‌كى بلاوكردووه‌ته‌وه، كه هێزه‌كاتى سوات له سنوورى پارێزگاى نه‌ینه‌وا ڕزگاریان كردووه.
له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌كه، ئه‌و شاره‌زا ئه‌منییه، كه هاوكات نزیكه له فه‌رمانده باڵا سه‌ربازییه‌كانى عێراق، نووسیویه‌تى: “هێزه ئه‌منییه‌كان چاوه‌ڕێ كه‌سوكارى كچه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بیاسنه‌وه و ڕاده‌ستیان بكه‌نه‌وه”.
له‌مانگى ئابى 2014، ڕێكخراوى تیرۆروریستى داعش هێرشی كرده سه‌ر شارى شنگال و وێڕاى شه‌هیدكردنى سه‌دان كوردى ئێزدی، به هه‌زاران ئافره‌ت و منداڵیان ڕفاند.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی