ئایار 11, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

دھۆک.. شەش کوردێن ئێزدی ژ دەست تیرۆرستێن داعشێ هاتنه‌ رزگارکرن

دھۆک.. شەش کوردێن ئێزدی ژ دەست تیرۆرستێن داعشێ هاتنه‌ رزگارکرن

 باسنيوز:

بەڕێوەبەری نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی کوردانی ئێزدی، ئاماژە بەوە دەدات کە ئەمڕۆ شەممە، پێش دەمێکی کەم، شەش کوردی ئێزدی لەدەست تیرۆریستانی داعش رزگار کران.

حسێن کورۆ قائێدی، بەڕێوەبەری نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی کوردانی ئێزدی، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “ماوەی چەند رۆژێکە ئێمە کار لەسەر رزگارکردنی شەش کوردی ئێزدی لە وڵاتی سووریا دەکەین، کە شەش کەسی خانەوادەیەک بوون و خەڵکی شنگال بوونە، لە رۆژی 3/8/2014 رفێندرا بوون، ئەمڕۆ 24/6/2017 لە شاری رەقە و میادین رزگار کران و گەیشتنەوە لای کەس و کاری خۆیان”.

بەڕێوەبەری نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی کوردانی ئێزدی، ئەوەشی خستەڕوو: “ھێزەکانی سووریای دیموکراس، ھیچ کوردێکی ئێزدی لەدەستی تیرۆریستان رزگار نەکردییە، ئەوانەی ئەمڕۆ لە رێگەی نووسینگەکەمانەوە رزگار کراون”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi