ئازار 29, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

کوردێن ئێزدی داخوازا ده‌رێخستنا پەکەکێ ژشنگالێ دكن

کوردێن ئێزدی داخوازا ده‌رێخستنا پەکەکێ ژشنگالێ دكن

ئێزدیخان-KDP.info-

ئێزدییەکان دەڵێن، دەیانزانی پەکەکە خێری بۆ شنگال نابێت، ئەمڕۆیش بەهۆی ئەوەوەیە کارەساتێکی دیکە لەسەر چیای شنگال ڕووی دا و ٥ پێشمەرگە شەهید بوون. داوایش دەکەن، پەکەکە دەڤەرەکەیان بەجێ بێڵێت، چونکە خێری بۆیان نییە.

بۆ ماوەیەکی زۆرە پەکەکە خۆی لە شنگالدا ئاسێ کردووە، ئێزدییەکان بە هەموو چین و توێژەکانیانەوە داوای دەرکردنی پەکەکە لە شنگال دەکەن.

هاووڵاتییەکی ئێزدی لەسەر چیای شنگال بە ناوی (قاسم موراد) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ”پەکەکە بووەتە بەڵای سەر خەڵکی شنگال، ئێمە پێشتر دەمانزانی جگە لە زەرەر و زیان، خێری بۆ شنگال نابێت، خەڵک لەبەر ئەوان دەترسن و ناگەڕێنەوە ناوچەکانیان، چونکە باج لە خەڵک دەستێنن و منداڵەکانیان دەڕفێنن و دەیانبەن بۆ قەندیل.”

هەر لەم بارەیەوە (سلێمان فانۆ) ئەندامی ئەنجوومەنی شارەدێی سنوونێ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ”ئێمـە چەندین جار پەکەکەمان ئاگادار کردبوو، کە شوینی پەکەکە شنگال نییە، کەچی پەکەکە دەیەوێت شنگال بکاتە قەندیلی دووەم و ئێستایش هۆکاری سەرەکیی نەگەڕانەوەی خەڵک بۆ شنگال پەکەکەیە. ڕێکخراوە بیانییەکانیش ناتوانن لەبەر هێزی نایاسایی بێن بۆ ئاوەدانکردنەوەی شنگال.”

چ خەڵک و چ بەرپرسان کە لێیان دەپرسی شنگال بۆ ئاوەدان ناکرێتەوە و خەڵکەکە ناگەڕێنەوە زێدی خۆیان، ڕێک دەڵێن پێشتر دەیانزانی هەبوونی پەکەکە لە شنگال کێشە دروست دەکات و وڵاتان دەست دەخەنە شنگالەوە، (مەحموود ئێزدی) کە ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی و بەرپرسی لقی پارتی دیموکراتی کوردستانە لە شێخان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی جەختی کردەوە: “چونکە پەکەکە ئەجێندای وڵاتان پێڕۆ دەکات. خەڵکی شنگال و حکوومەتی هەرێم لە ڕۆژی تەنگانەدا سوپاسی پەکەکەیان کردووە و ئەرکی خۆی جێبەجێ کردووە و، ئەوە چەندین جارە حکوومەتی هەرێم داخوازیی لە پەکەکە دەکات، شنگال چۆڵ بکات، بەڵام ئەوان ڕێز لە حکوومەت و خەڵکی شنگال ناگرن و ناچنە دەرەوە و کێشە بۆ خەڵک دروست دەکەن، منداڵانی ئێزدی دەڕفێنن و دەیانبەن بۆ قەندیل، خۆی هەر لە کۆنەوە پەکەکە شەڕفرۆشیی کردووە.”

پێشتریش بەرانبەر بەو شەڕفرۆشییەی پەکەکە دەرهەق بە پێشمەرگەکانی ڕۆژ کردی، ئەنجوومەنی ڕۆحانیی ئێزدی لە بەیاننامەیەکدا داوای دەرکردنی پەکەکەی لە شنگال کردبوو.

هەر سەبارەت بەو پرسە بنکەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتیی لالش، کە مەزنترین بنکەی ڕۆشنبیریی ئێزدییانە، داوای دەرکردنی پەکەکەی لە شنگال کردبوو.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi