ئازار 28, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

كوردێن ئيزدى:ئه‌وا ل شنگالێ روو دده‌ت پەکەکە لێ بەرپرسیارە، دڤێت چوول بکن

كوردێن ئێزدى:ئه‌وا ل شنگالێ روو دده‌ت پەکەکە لێ بەرپرسیارە، دڤێت چوول بکن

شنگال-KDP.info-

كوردانی ئێزدی لە بۆردومانی توركیا و بوونی پەكەكە لە شنگال و دەوروبەریدا نیگەرانن و داوا دەكەن هەرچی زووە،پەكەكە ناوچەكە چۆڵ بكات، بۆ ئەوەی تووشی كارەساتێكی دیكە نەبنەوە، چونكە پێیان وایە ئەوەی لە ناوچەكەدا ڕوو دەدات، پەكەكە لێی بەرپرسیارە و، ئەگەر پەكەكە ناوچەكە چۆڵ نەكات، دژی دەوەستنەوە و خۆپێشاندان دەكەن و ناچار دەبن ناوچەكە چۆڵ بكەن.

(لەزگین خدر)، هاووڵاتییەكی شنگالە لە یەكێك لە كەمپەكانی شاری دهۆك بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: ”پەكەكە بووەتە داعشی دووەم لە شنگال و دەوروبەری. ئەوەی داعش نەیكرد، پەكەكە كردی، ئەگەر پەكەكە لە ناوچەكە بمێنێتەوە، کارەساتی خراپتر بەسەر خەڵكی ناوچە دێت، بۆیە داوا لە حكوومەتی هەرێم دەكەین، هەرچی زووە كار بۆ وەدەرنانی پەكەكە لە ناوچەكە بكات.”

(لیاس داوود)، هاووڵاتییەكی دیكەی كوردی ئیزدی کە لە کەمپەکانی دهۆک نیشتەجێیە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت: ”پەكەكە بووەتە سەرئێشە بۆ ئێمە، ئەوە بۆ دوو ساڵ دەچێت شنگال ئازاد بووە، ئێمە لە ترسی پەكەكە ناوێرین بگەڕێینەوە، چونكە دەزانین هەركاتێك بگەڕێینەوە یان منداڵەكانمان دەڕفێنن، یان كێشەمان بۆ دروست دەكەن، وەك ئەوەی ئەمڕۆ لەسەر چیای شنگال ڕووی دا، ئەگەر پەكەكە لەسەر كارە خراپەكانی خۆی بەردەوام بێت و ئامادە نەبێت ناوچەكە چۆڵ بكات، ئێمە لەدژی ئەو هێزە چەكدارە خۆپێشاندان دەكەین و دژی دەوەستینەوە.”

(قاسم خەلیل)، هاووڵاتییەكی شنگالە و لە كۆمەڵگەی شاریا نیشتەجێ بووە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕوون کردەوە: ”هەرشتێك لە شنگال و دەوروبەری ڕوو بدات، پەكەكە لێی بەرپرسیارە، هەر لە گرتن و ڕفاندن و تیرۆركردنی خەڵكەوە بگڕە تا ئاوەداننەبوونەوەی ناوچەكە، ئەوان جگە لەسەرئێشە و دروستكردنی كێشە لە دوای كێشە هیچی دیكەیان بۆ ناوچەكە نەكردووە.”

(قاسم خەلیل) گوتیشی: ”دڵمان بەوە خۆش بوو شارەكە لە داعش پاك كرایەوە و دوای ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكە دەگەڕێینەوە شارەكە، بەڵام پەکەکە ڕێگرییان لە هەموو شتێك كرد، ئێستاش دەیانەوێت كارەساتێكی دیكە بەسەر ئێمەدا بهێنن، بۆیە داوا لە هەموو خەڵكی ئێزدی دەكەم، دژی ئەو هێزە چەكدارە بوەستنەوە، بۆ ئەوەی چی دیكە دەست نەخاتە ناو كاروباری شنگال.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi